١٨ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٣:٤١
لاڤرۆف خوازیاری بەشداری لەشکرییە ئەمریکاییەکان بو لە چاوەدێری بەسەر ئاگڕ بڕەکەی سووریا دا

سرگئی لاڤرۆف لە پێوەندی تەلەیفوونی داوای لە هاوشانی ئەمریکایی خۆی کرد تا لەشکرییە ئەمریکاییەکان بەشدار بکات لە چاوەدێری بەسەر ئاگر بڕ لە سوریا دا .

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بە گێرانەوە لە رۆژنامەی سەربەخۆی ڕای ئەلیۆم ، جان کەری ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سرگئی لاڤرۆف ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئێواڕەی شەممە جاریکی تر لەبارەی جیبەجێکردنی ئاگر بر لە سوریا و پرۆسەی گەییشتنی یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانە وتوویژی تەلەیفوونیان کرد .

لاڤرۆف لەم وتوویژی تەلەیفوونییە دا هەوڵەکانی ڕوسیا بۆ هەماهەنگی وهاوکاریی لە نێوان دەوڵەتی سوریا و ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی گەییشتنی یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانە بۆ ناوچە زەبروێکەوتووەکانی وەبیر هێنایەوە و لەلایەنی ئەمریکایی داوای کرد لەم بوارە دا هەنگاو هەڵگرێ و گوشار بخاتە سەر ئەونەیارانەی وا لاگریان لێ دەکات.

لاڤرۆف هەروەها لە واشنگتۆن داوای کرد هەوڵەکانی تەنیا بەرتەسک بە بوختانەکان نەکات بەڵکوو بەشداری سوپای ئەمریکا لە جێبەجێبوونی میکانیزمی چاوەدێری بە سەرئاگربڕو کاردانەوە بە بنپیکرانیی ئەو دەستەبەر بکات .

لاڤرۆف هەروەها لە سەر پێویستی ئاگادار کردنی کۆمەڵگەی جیهانی لە ڕەوشی  ڕاستەقینە لە سوریا و پرۆسەی جێبەجێبوونی ئاگربڕ ی ئەمدواییە لە نێوان ڕوسیا وئەمریکا و ئاشکرا کردنیی ناوەڕۆکی ڕیککەوتنی دوولایەن جەختیکرد ....

کۆتایی کورتە نامە/310